Trinity Medical Centre

1 Goldstone Villas, Hove, BN3 3AT

Current time is 06:42 - Sorry, we're closed

NHS

Telephone: 01273 736030

bhccg.thetrinitymedicalcentre@nhs.net

Missing or incorrect data on your COVID Vaccination Passport

Information about the COVID-19 Booster Vaccination

Please see the coloured tiles below for information on what we offer at the surgery and other guidance.

Kurdish Sorani

ئەگەر لە دەرەوەی وڵات ڤاکسینت کوتاوە، تۆمارکردنی ڤاکسینەکەت ئەپدەیت بکەوە

 

ئەگەر هەرکام لە ڤاکسینەکانی کۆڤید-19ت لە دەرەوەی بەریتانیا کوتاوە، ئەم دۆزانە لە تۆماری پزیشکیت یان لە ئەپڵیکەیشنی NHSدا ئۆتۆمات پیشان نادرێن.

 

بۆئەوەی NHS بتوانێت بەڵگەی پەیوەست بە کوتانت پیشان بدات، دەبێ ڤاکسینەکەت ئەپدەیت بکاتەوە.

 

بۆ ئەمە دەبێ مەوعیدێک دیاری بکەیت بۆئەوەی بەڵگەی پەیوەست بە ڤاکسینەکانی کۆڕۆنای کوتراو لە دەرەوەی بەریتانیا پێشکەش بکەیت. پاشان دەستەی NHS دەتوانێت لێکۆڵینەوەی لەسەر بکات و تۆماکراوەکانت و سیستەمی نیشتیمانی ئەپدەیت بکاتەوە. ئەوکاتە دەتوانیت ئەگەر پێویست بکات مۆڵەتی NHS COVID دابەزێنیت.

 

لە ئێستادا دەتوانیت ئەم خزمەتگوزاریانە حجز بکەیت لە Churchill Square هەڵکەوتوو لە برایتۆن ئەند هۆڤ لە Northgate Square لە چیچەستەر. لە شوێنەکانی تری ئەم وڵاتەش بەردەستە. ناتوانیت بەبێ مەوعیدی دیاریکراو ئەمە بکەیت.

 

بۆ حجزکردنی مەوعید تەلەفۆن بکە بۆ 119. تەلەفۆنکردن بۆ 119 لە مۆبایل و تەلەفۆنی نۆرماڵەوە بێبەرامبەرە. 119 بە 200 زمان پاڵپشتی پێشکەش دەکات.

 

دەشتوانیت ئۆنلاین زانیاری زیاتر بەدەست بێنیت یان کاتی پشکنینی ڤاکسینەکەت حجز بکەیت.

 

دەبێ ژمارە NHSی خۆت بزانیت و لە دەرەوەی بەریتانیا بەڵگەی پەیوەست بە ڤاکسینی کۆڕۆناڤایرۆس (کۆڤید-19)ی خۆت پێ بێت.

 

کێ بۆی هەیە ئەم خزمەتگوزارییە بەکار بێنێت

 

ئەگەر تۆ یان منداڵەکەت تەمەنی سەرووی ٥ساڵانە و ژمارە NHSت هەیە و یەکێک لەم ڤاکسینانەت لە دەرەوەی بەریتانیا کوتاوە، بۆت هەیە ئەم خزمەتگوزارییە بەکار بێنیت:

  • ئاکسفۆرد/ئاسترازانکا (Vaxzevria)
  • فایزەر/بیۆن تەک (Comirnaty)
  • جانسۆن ئەند جانسۆن (Janssen)
  • مۆدەرنا (Spikevax)
  • ئەنیستیتۆی هیند (Covishield)
  • بهارات بیۆن تەک (Covaxin)
  • سینۆڤاک (CoronaVac)
  • ئەنیستیتۆی بەرهەمی بایۆلۆجیکی پەکین(Sinopharm BIBP)

 

پێویستە پاسپۆرتەکەت وەک ناسنامەی وێنەدار لەگەڵ بەڵگەی ئەو کوتانەی کە دەتەوێت تۆماری بکەیت، وەک کارتی کوتان، بڕوانامە یان پشتڕاستکردنەوەی ئیمەیڵت پێ بێت. ئەگەر ستافەکە نەتوانن ناسنامەکەت یان بەڵگەنامەی کوتان پشتڕاست بکەنەوە، تۆمارەکەت ئەپدەیت ناکرێتەوە.

 

تکایە تێبینی بکە، لەوانەیە 10 ڕۆژی کارکردن بخایەنێت بۆ ئەوەی تۆمارەکانت ئەپدەیت بکرێنەوە.

 

دەربارەی ئەم خزمەتگوزارییە زیاتر بزانە: NHS ئاگادار بکەوە دەربارەی ڤاکسینەکانی کۆڕۆناڤایرۆس (کۆڤید-19) کە لە دەرەوەی وڵات کوتاوتن – NHS (www.nhs.uk)